بلاسخارت : لەسەرکردەکانی عێڕاق داوامان کردووە کە گفتوگۆبکەن

سیاسی
  • 4-10-2022, 18:56
  • +A -A

    بەغداد/ INA
     نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێڕاق جنین بلاسخارت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوە کە کێشە سیاسیەکان لەعێڕاق کاریگەری لەسەر هاووڵاتیان دروست کردووەئاماژەشی بەوەکرد کە نەتەوەیەکگرتووەکان پشتگیری لە گفتوگۆی نێوان لایەنەکان دەکات بە سەرپەرشتی مستەفاکازمی.
    هەروەها بلاسخارت لەوتەکەیدا لە ئەنجومەنی ئاسایش کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکردووە وتی بۆئەوەی ئەو گفتوگۆیە بەرهەمداربێت پێویستە هەموولایەنەکان بەشداربن تیایدا و بەرپرسارێتی بگرنەئەستۆ.
    وتیشی عێڕاقیەکان لەکاتی هەڵبژاردنەکاندا دەکەوتنە ژێرباری دۆخی پێشبینینەکراوەوە.
    ڕوونیشی کردەوە کە چەند چارەسەریەک لەئاراداهەیە گەر لایەنەکان ئامادەگیان هەبێت بۆ سازان و زۆریش لەعێڕاقیەکان متمانەیان بە
    سیاسیەکان نەماوە کە لەبەرژەوەندی وڵات کاربکەن.
    هەروەها هۆشداریشی دا گەر بودجە نەڕاستێندرێ ئەوا کۆتایی ساڵ خەرجی حکومی ڕادەگیرێت.
    لەبارەی کوردستانیشەوە وتی ئەوکێشە سیاسیانەی بوونە ئاستەنگ بەرامبەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەکاتی خۆیدا و پەراوێزخستنی دیموکراسیەت باجی خۆی دەبێت.
    سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران وتورکیاش بلاسخارت وتی لەمانگی ئایاری پێشوو هۆشداریم دا لەوەی کە ئەم هێرشانە لەوانەیە ببنە شتێکی ئاسایی وبەردەوام و دەبێت ئەم هێرشانە کۆتاییان پێبێت.