بەغداد/ INA
لەدانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش کەتایبەت بوو بەعێڕاق نوێنەرانی چەند وڵاتێک جەختیان لەسەر گفتوگۆی نیشتیمانی کردەوەلەعێڕاق.
نوێنەری ئەمریکا لەوتەکەیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد وتی کەئەمریکا پاڵپشتی گفتوگۆدەکات لەعێڕاقدا بۆ کۆتاییهێنان بەم قەیرانەی ئێستا و هانی عێڕاقیەکانی کەمپی هۆڵیش دەدات کەبگەڕێنەوە لەوانەی کە لەتیرۆردا نەگلاون.
وتیشی وڵاتەکەی سەرکۆنەی تۆپبارانی ئێران دەکات بۆسەر ناوچەکانی هەرێم وبەپێشێلکاری دادەنێت بۆسەر سەروەری وڵات.
هەروەها نوێنەری هیندستان وتی کە ئەم قەیرانەی ئێستا کاریگەری ڕاستەوخۆی بەسەرگەلی عێڕاقدا هەیە و پێشوازی لەگفتوگۆیەک دەکەین کە قەیرانەکە چارەسەربکات.
وتیشی نیگەرانین لەو هێرشە تیرۆریستیانە کە سەروەری عێڕاق پێشێل دەکەن، لەهەمانکاتدا نوێنەری وڵاتی بەریتانیا هانی سەرکردەکانی عێڕاقی دا کە بگەنە چارەسەریەکی ئاشتیانە بۆ قەیرانە سیاسیەکە ولەهەمانکاتیشدا سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێرانی کرد و پاڵپشتی خۆیشی ڕاگەیاند بۆ سەقامگیری عێڕاق.