بەغداد/ INA
دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی دووفەرمانی دەسگیرکردن بۆدوو بەرپرس لەلقی فەرمانگەی گشتی باجی کەرکوک دەردەکات.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پاش بەدەستهێنانی زانیاری دەربارەی وەرگرتنی بەرتیل لەلایەن چەند بەرپرسێکی دەستەی گشتی باجەوەلەکەرکوک پاش لێکۆڵینەوەو بەدوداچون بۆ بابەتەکە توانرا کە پڕۆسەیەکی بەرتیل وەرگرتن بدۆزرێتەوە لەلای یەکێک لەمۆڵەکانی شارەکە بەڵام تاوانبارەکە کەهەستی بە تیمەکانی ئێمەکرد توانی خۆی ڕزگاربکات وهەڵبێت وپارەی بەرتیلەکەشی فڕێدایە سەرشەقام.
بەڵام تیمی دەسپاکی کۆڵان بەکڵان ڕاوی تاوانبارەکەیان ناو توانیان دەرەنجام دەسگیری بکەن و بەپێی مادەی 307 لەیاسای سزادانی عێڕاقی مامەڵەی لەگەڵدابکەن، ڕوونیشی کردەوە کە ئافرەتە تۆمەتبارەکە لەکاتی لێکوڵینەوەدا دانی بەوەدانا کە ڕۆڵی نێوانگیری بینیوە لە وەرگرتنی بەرتیلەکە، لەنێوان کەسێک و بەڕێوەبەری لقی گشتی باجدان و بریکارەکەی.
ئاماژەشی بەوەدا کە پەڕاوی لێکۆڵینەوە ئامادەکراو خراوەتە بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە لە کەرکوک، هەروەها فەرمانەکە بەپێی مادەی 307 ی یاسای سزادان دەرکراوە