بەغداد/ INA
حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەیاننامەیەکی دەربارەی داڕووخانی باڵاخانەکەی کەڕڕادەبڵاوکردەوە.
حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەیەکەم چرکەساتی داڕمانی باڵاخانەکە ئەندامانمان خۆیان گەیاندە شوێنی ڕووداوەکە بۆ یارمەتیدانی قوربانیان شانبەشانی بەرگری شارستانی.
وتیشی کە تیمی پزیشکی حەشد و فەرمانگەی ڕاگەیاندن بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکان حاجی نعمە کوفی ماوەی 72 کاتژمێر دەستبەکاربوون بۆ دەرهێنانی تەرمەکان و ڕزگارکردنی برینداران، بەیارمەتی خودا توانیان لەسەرەتاوە 13 کەس ڕزگاربکەن
کە بەتەمەن وئافرەتیشیان لەگەڵدابوون.
هەروەها وتی کە حەشد زیاتر لە 150 ئەندام و 50 ئۆتۆمبێلی تەرخان کرد بۆ یارمەتیدان لێقەوماوان، کەدەرەنجام توانی 10 هەزارتۆن
لە خاشاک و داروبەردی داڕماو لە ڕووبەری 1000 مەتر پاک بکاتەوە.
وتیشی کە لەکۆتاییدا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ کەسوکاری قوربانیانی ئەم کارەساتە دڵتەزێنە، بێگومان ئەم ڕووداوە تیشکی خستە سەر ئاستی هاوکاری وبەدەمەوە هاتنی حەشدی شەعبی لەکێشەوڕووداوەکاندا.