بەغداد/ INA
دادگای تاوانەکانی زیقاڕ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێک دەرکرد کە بەشداری لەتەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێک کردبوو لە پارێزگای دیالە.
ئەنجومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی
ئەم تاوانبارە هەستابوو بەتەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەپارێزگای دیالە کەبووەتە هۆی شەهیدکردنی هاوڵاتیەک و بریندارکردنی یەکێکی دی.
وتیشی ئەم تیرۆرستە بە پێی مادەی دووم /1/3/7 بە ئاماژەی مادەی چواری یاسای دژەتیرۆر ژمارە 13 ساڵی 2005 بڕیارەکەی بۆ دەرکراوە.