غزی سەبارەت بە پاکستانیەکانی ناو عێڕاق ڕاسپاردەیەک دەردەکات

ناوخۆ
  • 4-10-2022, 12:39
  • +A -A

    بەغداد/  INA
    ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حمید غزی ئەمڕۆ سێشەممە ئامادەیی حکومەتی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتیانی پاکستانی کەلە ناوخاکی عێڕاقدا گیریان خواردووە.
    ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حمید غزی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی کۆماری پاکستان احمد امجدعلی.
    بەیاننامەکە وتی لەبەرایی دیدارەکەدا غزی پرسەو سەرەخۆشی پێشکەش بە پاکستان و قوربانیانی ئەولافاوانەکرد کە پاکستانی گرتەوە.
    هەروەها ئامادەیی حکومەتی عێڕاقی نیشاندا بۆ هاوکاریکردنی ئە هاووڵاتیانەی کە بۆ یادی چلەی ئیمامی حوسەین هاتبوونەعێڕاق و ئێستاش لەبەر هەندێک هەڵەی کۆمپانیا گەشتیاریەکان گیریان خواردووەو نەگەڕاونەتەوە پاکستان.
    لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی پاکستان سوپاسی حکومەتی عێڕاقی کرد بۆ هاوکاریەکانی لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەوگرفتەکانی ئەوهاووڵاتیە پاکستانیانە کە بۆ گەڕانەوە گیریان خواردووە.