بەغداد/ INA
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەیاننامەیەکی نوێی دەربارەی سووەکانی قەرزی 150 ملیۆنی بۆکڕینی خانوو دەردەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سووی قەرزی 150 ملیۆنی بۆکڕینی خانوو دەگاتە 4٪ و گێڕانەوەشی بە ماوەی 10 ساڵ دەبێت.
هەروەها بەیاننامەکە وتی کە پێشکەشکردنی مامەڵەکان بۆ قەرزەکە لەڕێی لقەکانی بانکەکەوە دەبێت .