بەغداد/ INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کەلە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەئۆپەراسیۆنەکانی ڕۆژاوای نەینەوا
5 سەرباز گیانیان لەدەستداوە.
شانەکە لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەغەم و پەژارەیەکی زۆرەوە سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای عێڕاقی و فەرماندەیی هێزی وشکانی
پرسەی خۆی بۆ شەهیدبوونی 5 سەرباز لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕۆژاوای نەینەوا ڕادەگەیەنێت ، وتیشی کە ڕووداوەکە بەهۆی بەریەککەوتنی دوو ئۆتۆمبێلەوە بووەو دوو سەربازی دیکەش بەهۆیەوە برینداربوونە.