بەغداد/ INA
دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کەبڕیاری بانگهێشتکردنی بۆ بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی زیقاڕ دەرکردووە.
بەیاننامەی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکەکە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی دادگای لێکۆڵینەوەی ناسڕیە تایبەت بە دۆسیەکانی دەسپاکی بانگهێشتی بەڕێوەبەری دەستەی وەبەرهێنانی زیقاڕی کردووە لەبەر هۆکاری بەخشینی پارچەزەویەک بۆ کۆمەڵگەیەکی بازرگانی بەبێ ڕەزامەندی شارەوانی ناسڕیە و فەرمانگەپەیوەندیدارەکان
کە ئاماژەبەوەدەکەن کە ئەو زەویە بۆ کەرتی پیشەسازی دیاریکراوە.
وتیشی کە دادگای ناسڕیە فەرمانەکەی بەپێی مادەی 340 ی یاساکانی سزادنی عێڕاقی دەرکردووە.