هه‌ولێرـ INA
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامهيهكى له خاتوو ليز تره‌س سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانياوه پێگه‌يشت.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاند" له نامهكهيدا خاتوو تره‌س سوپاسی سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌كات بۆ به‌شداريى به‌ڕێزيان له ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى كۆچكردووى شانشينى يه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها خۆشحاڵيى خۆى به دووباره ديدارى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له له‌نده‌ن، نيشان ده‌دات.
سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا له نامهكهيدا بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌يوه‌نديى به‌هێزى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕيوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه شانشينى يه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌هاى هاوبه‌شى وه‌ك ئازاديى ڕاده‌بڕين و په‌روه‌رده و ئهولهوييهتى هاوبه‌شى وه‌ك پرسه ئه‌منييه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرى هه‌يه، جه‌ختيشى كردووته‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه له كارى پێكهوهيى به‌رده‌وام ده‌بن.
له كۆتاييدا خاتوو ليز تره‌س سه‌رۆك وه‌زيرانی به‌ريتانيا هيواى خواستووه له ئه‌ركى تازه‌يدا باشتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولا فراوانتر ببن.