به‌غداـINA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نتۆنی بلینكن پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی كرد به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتیمانی كۆماری عێراق.
بلینكن له‌نامه‌یه‌كدا كه‌به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌تووه راگه‌یاندووه" له‌جێگای حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی و گه‌لی عێراق ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتیمانی 3ی ته‌شرینی یه‌كه‌م.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" ئه‌و رۆژه وامان لێده‌كات به‌شانازیه‌وه یادی ده‌ستكه‌وته‌كانی عێراق و خۆراگری گه‌له‌كه‌ی له‌ماوه‌ی 90 ساڵ بكه‌ینه‌وه، عێراق له‌چوار چێوه‌ی زۆرێك له‌كاره‌ساته‌كان هه‌وڵی داوه كۆمه‌ڵگایه‌كی زیاتر گشتگیر و دادپه‌وه‌ر بۆ هاوڵاتیانی و نه‌وه نوێیه‌كانی بینات بنێت، هه‌روه‌ها جه‌ختی ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌مریكا هه‌رده‌مێنێت پێگیر به‌شه‌راكه‌تی ستراتیژی له‌گه‌ڵ عێراق و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌پێی رێكه‌وتنی ستراتیژی كه‌له‌نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و عێراق دا واژۆكراوه.
وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆتایی دا ده‌ڵێت" هیواخوازم كاركردنمان پێكه‌وه به‌رده‌وام بێت سه‌باره‌ت به‌كاره له‌پێشینه هاوبه‌شه‌كانمان و به‌هێزكردنی هاوبه‌ندی له‌نێوان گه‌له‌كانمان، هیوای خۆشی و پێشكه‌وتن له‌ساڵی داهاتوو بۆ گه‌لی عێراق ده‌خوازم.