بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو لە وڵاتدا ڕاگەیاند.
بەیاننامەی دەستەکە کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی باری کەشوهەوا بۆڕۆژی چوارشەممە لەسەرانسەری وڵاتدا ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژانی پێشوودەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەندێکیش لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبێتەوە لەناوچەکانی باکوور.
بەیاننامەکە وتی کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە لەسەرانسەری وڵاتدا ساف دەبێت ،
ڕۆژی هەینیش لەناوچەی ناوەڕاست هەندێک هەوراوی دەبێت لەناوچەی باکووریش ساف و هەندێک تەماوی دەبێت لەناوچەی باشووریش ساف دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبێت، لەناوچەی باشووریش
نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
هەروەها وتی کەشوهەوا ڕۆژی شەممەی داهاتوو لەناوەڕاست ساف و هەندێک هەوراوی دەبێت لەناوچەی باکووریش ساف و هەوراوی دەبێت و دەرفەتی بارانبارینێکی سووکیش لەئارادادەبێت لەناوچەکانی باکوور،لەناوچەکانی باشووریش ساف دەبێت، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدانزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.