بەغداد/ INA نساڕ الحاج
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سۆمەر فەریق ڕوکن سعد الحربیە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە هێزەئەمنیەکان بە هێمنی مەمەڵەیان لەگەڵ ئۆپەراسیۆنەکاندا کردووەوئەوانەش کە چەکی مۆلۆتۆڤیان پێبووە دەسگیرکراون.
هەروەها حربیە بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە خۆپێشاندانەکان بۆماوەی چوار ڕۆژ لە باب الدیوان بەردەوام بوو و هێزەئەمنیەکانمان بە هێمنی وژیرانە مامەڵەیان کرد لەگەڵ خۆپێشاندەرەکان بۆ پاراستنی گیان وژیانی هاوڵاتیان ، وتیشی کە هەندێکیان دەمانچەی تورکیان پێبووە و ئاڕاستەی هێزە ئەمنیەکانیان کردبوو.
ڕوونیشی کردەوەکە هێزەئەمنیەکان نەچەک تەنانەت داریشیان بەکارنەهێنا دژبە خۆپێشاندەرەکان، بەڵام هەندێک لەگێرەشێوێنان خوازیاری سووتاندنی بینایەی پارێزگاکەبوون بەڵام هێزەئەمنیەکان زۆر ڕێک وپێک وعاقڵانە مامەڵەیان کردو نەیانهێشت هیچ پێشێلکاریەک لەوجۆرە ڕووبدات.
ئاماژەشی بەوەکرد کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی سوات وسوپا بەوپەڕی پیشەوەریەوە کارەکانی خۆیان ئەنجام دا لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتیان.
ئاماژەشی بەوەکرد ئەوانەی چەکی مۆلۆتۆڤیان هەڵگرتبوو دەسگیرکران و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیداردەکرێن و زیانە ماددیەکانیان پێدەبژێردرێت.