بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا ساڵی خوێندنی 2022/2021 بە ساڵی دەرچوون هەژمار بکرێت.
وهزارهتهكه له بەیاننامەیەکدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)ھاتوە، رایگهیاندوە"له ههوڵێكدا بۆ مەبەستی چارهسهركردنی دۆسیهی خوێندكاران و بەدەست ھێنانی توانایان لە پێداویستییهكانی خوێندنی زانكۆ ، بڕیاریدا، به پشتبهستن به ئهو دهسهڵاته یاسایانهی كه به وهزیر دراوە لە خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢/٢٠٢١ بە ساڵێکی دەرچوون بزانرێت بۆ ئەو خوێندکارانەی کۆت و بەندیان لەسەرە واتا (دەرکردن) لەقۆناغی سەرەتایی بەیانیان و ئێواران کە لە زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ئەهلییەکان دەخوێنن.
بەپێی بەیاننامەکە، وەزارەت رێنمایی ئاڕاستەی زانکۆ و پەیمانگاکان کردووە کە فەرمانی پێویست بۆ چارەسەرکردن ، بەپێی ماددەی (١٨/سێیەم) لە رێنمایی پێداچوونەوەی تاقیکردنەوەی ژمارە ١٣٤ی ساڵی ٢٠٠٠ دەربکەن و ئاماژە بە حاڵەتی خوێندکار بکەن بەپێی بڕیاڕی پەسەندکراوی زانستی و ئەکادیمی .