بەدواداچون / INA
ئەمڕۆ دووشەممە "ڕەمەزان قەدیرۆڤ" سەرۆکی کۆماری چیچان ڕەوانەکردنی یەکەیەکی چەکداری ڕاگەیاند بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.
لە تێلیگرامی خۆیدا "قادیرۆڤ" وتی" یەکێکمان لە ھێزە ڕاهێنراوەکان ڕەوانەی ئۆکرانیای کردووە"وتیشی، "پێکهاتەیەکی دیکەی شەڕکەر لە ھێزەکان ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا بچێتە ئەوێ.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "شه‌یتان پەرستان چونه‌ته ناو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه سه‌ركه‌وتوون.
ھەروەھا روونیشیكرده‌وه "ئێمه هه‌موو ئه‌م شار و شارۆچكه‌مان رزگار كرد و جارێكی تر له ده‌ست نازی و فاشیسته‌كان رزگاریان ده‌كه‌ینه‌وه.
"قەدیرۆف " جەختیشی كردەوە كە "ئەمە بۆ ئەوە یە ھێڵی هێرشبردن تا ئەو جێگایەی كە دەتوانرێت چڕ بێت، بۆ ئەوەی ھێزەکانیان بتوانن جێگەی یەكتر بگرنەوە، بە نۆرە هێرشەكان دەستپێبكەن، كە "هێرشەكە بۆ یەك خولەك ناوەستێت.