بەغداد/ INA
ئهمڕۆ دووشهممه "ئهحمهد زویتن " نوێنهری ڕێکخراوی تهندروستی جیهانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند"بەهێزکردنی سیستەمی تەندروستی لەسەر بنەمای ٦ فاکتەرە، یەکەمیان حوکمڕانییە، کە تایبەتە بە یاساکان و هەموو بابەتەکانی پەیوەست بە کەرتی تەندروستی، تەنانەت لە سەرکردایەتیکردنی ناوەندە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان، و ئەوی تریان نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان و ڕێکخستنیان.
سێ یەمیشیان سەرچاوە مرۆییەکانە لە کەرتی تەندروستی، و چوارەمیان پارەدارکردنی تەندروستی یە.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکرد، "لیستی پێنجەم دەرمان و پێداویستی پزیشکی لەخۆگرتبوو، شەشەم و کۆتا لیستی داتاکانە لە کەرتی تەندروستیدا.
"ئهحمهد زویتن"جەختیشیكردەوە" ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی كاردەكات بۆ بەهێزكردنی سەرجەم ئەو داتا تەندروستییانەی کە لەژێر رۆشنایی ئەو یاسایانەدا بە كەرتی تەندروستی دادەنرێت، دواتر سیستمی تەندروستی بەهێزدەكرێت بۆ ئەوەی بگاتە بەرزترین ئاستی تەندروستی.
راشیگەیاند کە "بەبێ زانیاری ئەلیکترۆنی جددی و کاریگەر، ناتوانرێت بڕیاری دروست لە کەرتی تەندروستی بدرێت، و ئەمەش لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا روویدا بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و رێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆئەوەی بگاتە بەرزترین ئاستی تەندروستی.