ههولێرـ INA
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 3/10/2022 بە ئامادەبوونی د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك كۆماری عێراقی فیدرال، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدرال، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، خاتوو ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان و ژمارەیەك لە وەزیر و بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان و عێراق، ڕێوڕەسمی پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مام جەلال سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراقی فیدرالدا بهرێوهچوو.
ههروهها لهم رێ ورهسمهدا نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان گوتارێكی پێش كێش كردوئاژانسی ههواڵی عێراقی بهدواداچوونی بۆ كرد سهرۆكی ههرێم راگهیاند" خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ (دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال) ڕادەگەیهنرێت. دەستخۆشی لە دەستەی دامەزرێنەری ئەم دامەزراوەیە دەکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
مێژووی مام جەلال بەشێکی گرنگە لە مێژووی هاوچەرخی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان. هەبوونی دامەزراوەیەک بۆ نیشاندانی خەباتی ئهو، کارێکی گرنگە. هەبوونی دامەزراوەیەک بۆ ئاشناکردنی نەوەی ئێستا و نەوەکانی داهاتوو بە تێکۆشانی مام جەلال، پێویستە. هیوادارم کاری ئەم دامەزراوەیە بە باشی بەڕێوەبچێت. ئهو زۆری کرد بۆ ڕۆژنامەگەری و ڕۆشنبیری و چاپەمەنی کوردی، هیوادارم ئەم دامەزراوەیەش درێژپێدەری ئەو ئاراستەیەی سەرۆك مام جەلال بێت.
ههروهها لهبهشێكی دیكهی وتارهكهیدا نێچیرڤان بارزانی وتی" من مام جەلالم لە ڕۆژی دروستکردنی ئاشتی و تەباییدا ناسیوە، لەبەرئەوە بۆ من زیاتر لە هەموو شتێک، سەرکردە و یادگارێکی گەورەی پاراستنی ئاشتی و پێکەوەکارکردنە. ڕۆژی ٨ی نۆڤهمبهرى ١٩٨٦ هەردوو ڕەوانشاد، مام جەلال و باوکم ڕێککەوتننامەی ئاشتيی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتيی نیشتمانيی کوردستانیان واژۆ کرد. من ئەو ڕۆژە لە خزمەت باوکم چووبووم بۆ ئەو کۆبوونەوەیە، ڕۆژێکی زۆر مێژوویی بوو بۆ گهلى کوردستان. ئەو ڕۆژە، بۆ یەکەم جار مام جەلالم بینی. تا ئەوکاتەی نەخۆش کەوت و کۆچی دوایی کرد، ڕێز و پهيوهندييهكى باش لهنێوانماندا بەردەوام بوو. ڕۆحی ئەو گەورەیە بۆ لای خوای گەڕایەوە، بەڵام ڕێز و خۆشەویستيی مام جەلال لای ئێمە هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆ با هەموومان ئاوا بكهين و به ههمان شێوه بڕیار بدهين کە ڕێکبکەوين. سازشکردن لەپێناو ڕێککەوتن و دڵخۆشکردنی گەلدا، سەرکەوتنە و بە هیچ شێوەیەک شکست نییە بۆ هیچ لایەك.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات