10 بارهەڵگر کە کەرەستەی نایاسایی هەڵگرتبوو دەستیان بەسەردا گیرا

ناوخۆ
  • 3-10-2022, 18:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی گشتی گومرگی ڕایگەیاند " کە بەشی لێکۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمی باکور دەستیان بەسەر ١٠ بارهەڵگردا گرتووە کە کەرەستەی جۆراوجۆریان هەڵگرتبوو بەپێچەوانەی بەشی کۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەکانی کارپێکراو.
     دەستەکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، رایگەیاندوە کە "ئەم ئۆپەراسیۆنانە لەژێر بەدواداچوون و سەرپەرشتی راستەوخۆی "شاكر زوبەیدی " بەڕێوەبەری گشتی ئەنجامدرا ، تیادا دەست بەسەر چەند ماددەیەک لە ئامێری یەدەگی ئۆتۆمبێل و فەرشی میکانیک و پارچەی تاقیگە و چەند ماددەیەکی تری جۆراوجۆر.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" ھەڵمەتەکە بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی گومرگ ئەنجامدراوە. 
    هەروەک ئاشکراشیکرد کە هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی پێویست لە دژی پێشێلکارییەکان دگیرێتەبەر بەپێی یاسای ژمارە ٢٣ی ساڵی ١٩٨٤ وەک هەموار کراوە.