بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی دۆخی هەفتانەی پەتای کۆرۆنای ڕاگەیاند. وهزارهت له بەیاننامەیەکدا كه کۆپیەکی دەست ه ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاندوە "کە 674حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، هەروەک ئاماژەی بەوە داوە کە یەک حاڵەتی گیانلەدەستدانیش ھەبوە ، هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی کە لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە 590كەس.
ھەروەھا بەیاننامەکە ئاشکرایکردوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە گەیشتووەتە 31هەزار و 713کەس.