سەرۆکی کۆمار: ناکرێت قبوڵی پێشێلی سەروەری وڵات بکرێت

سیاسی
  • 3-10-2022, 17:21
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە كە ناکرێت قبوڵی پێشێلی سەروەری وڵات بكرێت.
     "ساڵح " لە وتارێکدا لە میانی مەراسیمی یادکردنەوەی پێنجەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد ، رایگەیاند"مام جەلال ژیانی خۆی بۆ خزمەتکردنی وڵات و گەلەکەی تەرخانکرد، میراتێکی بەجێهێشت کە هەموومان شانازی پێوە دەکەین، و پەنجەمۆری نەمری لە خەباتی کورد و عێراق بۆ ئازادی و دیموکراسی تۆمارکرد، ھەروەک ژیانی خۆی خستۆتە مەترسی وناخۆشی زۆری چەشت بۆ ئەو ئامانجانەکە وتمان 
     سەرۆک کۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "وه‌ڵاته‌كه‌مان به‌ بارودۆخێكی ناوازه‌ و ناسکدا تێده‌په‌ڕێت كه‌ بێ مه‌ترسی نییه‌، هه‌موومان به‌رپرسایه‌تییه‌كی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌یی و ئه‌خلاقیمان له‌سه‌ر ئه‌ستۆیه‌ بۆ یه‌كخستنی ریزه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ ده‌رچوون له‌ قه‌یرانی ئێستا و بونیاتنانی دەوڵەتێکی بەتوانا و کاریگەر کە بەرژەوەندییەکانی وڵات بپارێزێت و سەروەرییەکەی و سەلامەتی هاوڵاتیانی گەرەنتی بکات.
     لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک کۆمار وتی، "سەرکەوتوو بووین لە تێپەڕاندنی زۆرێک لە کێشەکان و توانیمان وڵات لە ناونیشانی ململانێیەکەوە بگوازینەوە بۆ ناونیشانێکی دی لە ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری و گەشەسەندنی ئابووری . چەندین تەحەدای هاوبەش هەیە ڕووبەڕووی وڵاتانی ناوچەکە دەبێتەوە، و وەڵامیان نادرێتەوە جگە لە ڕێگەی هاوکاری هاوبەش نەبێت .