موحسین مەندەلاوی: کاتی دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی و سەقامگیرییە تا گەلی عێراق بتوانێت بە کەرامەت و ئازادییەوە بژی

سیاسی
  • 3-10-2022, 15:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"موحسین مەندەلاوی" جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دووپاتی كردەوە، كە كاتی ئەوەیە گەلی عێراق بتوانێت بە كەرامەت و ئازادییەوە لەژێر سایەی ئەو سەربەخۆیی و سەقامگیری کە ھاتۆتەدی بژی.
    "مەندەلاوی" لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ، کە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردەوە رایگەیاند"کە 90 ساڵ دوای سەربەخۆیی عێراق، و پەیوەستبوونی بە کۆمەڵەی گەلان، لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە ساڵی 1932، گەلی عێراق یادی سەربەخۆیی خۆی دەکاتەوە 
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "کاتی ئەوە هاتووە کە ئاواتەکانی گەڵ بەدی بهێنین، بۆ ئەوەی خەڵکی میزۆپۆتامیا بتوانن بە لوتف و کەرامەت و ئازادیەوە ژیانی شایشتە بەرێبکەن .