ئوسترالیا بڕیاریدا هاوڵاتیانی خۆی لە کەمپی هۆڵ وەربگرێتەوە

ناوخۆ
  • 3-10-2022, 15:38
  • +A -A

     بەغداد/INA

    ئەمڕۆ دووشەممە "قاسم ئەعەرەجی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ڕایگەیاند کە ئوسترالیا بڕیاری داوە هاووڵاتیانی خۆی لە کەمپی هۆڵ بباتەوە .
     "ئەعەرەجی " لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە، رایگەیاند "زۆر دڵخۆشن کە ئوسترالیا ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی خۆی لە کەمپی هۆڵ وەرگرتووە ، ئەم ھەوڵەی ئوسترالیا زۆر بەرز دەنرخێنین. 
     ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکەین وڵاتانی دیکەش بەدواداچوون بکەن. 
    "ئەعرەجی" جەختیشی لەسەر پێویستی هەڵوەشاندنەوەی ئەم کەمپە کردەوە بۆ پاراستنی مرۆڤایەتی و بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە جیهان و ناچەکەدا .