كازمی و بارزانی باس له‌داواپێشهاته‌ ئه‌منی و به‌ئامانجگرتنی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

سیاسی
  • 3-10-2022, 14:58
  • +A -A

    ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2022/10/3 مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زيران له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌. 
    نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" له‌ ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى ‏فيدراڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و ‏پاراستنى ئاشتيى ناوخۆيى، تاوتوێ كران و داكۆكييان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ گفتوگۆ تاكه‌ ‏ڕێگه‌يه‌ بۆ گه‌يشتن به‌ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.‏
    هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه‌ كه‌ كه‌ خوێن و گيانى هاووڵاتييان و پاراستنى ‏خۆپيشانده‌ران له‌ هه‌موو عێراق، هه‌روه‌ها پاراستنى ماڵ و سامانى تايبه‌ت و گشتى، ‏خواست و ئامانجى هاوبه‌شن و هه‌مووان ده‌بێ هاوكاريى هێزه‌ ئه‌منييه‌كان بكه‌ن بۆ ‏جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانيان و پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگيريى وڵات.‏
    دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كان و به‌ئامانجگرتنى چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان، ‏ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه‌ كه‌ پێويسته‌ ڕێز ‏له‌ سه‌روه‌ريى عێراق بگيرێت و ڕه‌تيانكرده‌وه‌ عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانى ‏يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه‌ هه‌رێمييه‌كان، هه‌روه‌ها دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ عێراق و ‏هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندن به‌ په‌يوه‌نديى دۆستانه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ‏به‌وه‌ى خاكى عێراق نه‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ بۆ‌ ئه‌و وڵاتانه‌.‏