بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان پیرۆزبایی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری عێراقی لەگەلی عێراق کرد، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ئەم بۆنەیە سەرەتای ڕێپێوانی میللەتە وەک وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەری.
"حەلبوسی" لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)پستراستی کردۆتەوە، رایگەیاندووە، "لە سێی مانگی تشرینی یەکەمدا یادی سەربەخۆیی دەوڵەتی عێراق و دەستپێکردنی رێپێوانی نیشتمان دەکەینەوە وەک وڵاتێک کە سەروەر سەربەخۆی هەبێت.
حەلبوسی وتیشی: ئێمە لەم ڕۆژەوە ئیلهاممان لە ئەرکی بەرگریکردن لە سەروەری و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکەکەی وەرگرتووە و لە ژێر ئاڵای ئەودا یەکگرتووین و کار بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی دەکەین.