بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی ئەوقاف و کارووباری خێلەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران هۆکاری بەرزبوونەوەی ناکۆکی خێڵەکانیان دەستنیشانکرد، هاوکات دیارترین بڕگەکانی ڕەشنووسی یاسای تایبەت بە ئەنجومەنی ھۆز و خێڵەکانی عێراقی ڕوونکردەوە.
لەوبارەیەوە "محەمەد سەھیود" ئەندامی لیژنەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"ئێستا ناکۆکی خێڵەکان لە هەندێک ناوچەی عێراق زیادی کردووە، بە چەندین هۆکار لە ئەنجامی سەختی ژیان و کێشە زۆر بەتایبەتی گرفتی ئابوری و کولتووری.
"سەھیود" ھۆکارەکەشی دەگەرێنێتەوە بۆ لاوازی جێبەجێکردنی یاسا و هەڵگرتنی چەکی قورس لەلایەن هەندێک خێڵەوە، کە پێیوایە لاوازبوونی ڕۆڵی سەرۆک خێڵەکان، و دەستوەردانی سیاسی و سیاسەتمەدارانیش لە خێڵەکان ھۆکارێکی ترە لەپشت پێکدادانی خێڵەکان.
ئەوەشی وت "له یهكهم دانیشتنی ئهنجومهنی نوێنەرانەوه تا ئێستا ههوڵ دهدهین یاسایهك بۆ خێڵ و هۆزه عێراقییهكان دابڕێژین بۆ پاڵپشتی سهرۆكی خێڵهكه لهوهی كه دهتوانێت رۆڵی ھەبێت لە چارهسهركردنی ناكۆكییهكانی خێڵهكان، ھەروەھا پشتگیریکردنی حکومەتی ناوەندی و خۆجەیی لە هاوکاریکردنی دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق، هەروەها پێکهێنانی ئەنجومەنێکی ناوەندی و ئەنجومەن لە پارێزگاکان ، وە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی خولی بۆ گفتوگۆکردن و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی خێڵەکان.
جەختیشی كردەوە كە " نەبوونی یاساکە پەسەندنە كردن و پشتیوانی نەکردنی لەلایەن هەندێك لەرەوتە سیاسییەكان تا ئێستا لەژێر سەردێڕی جۆراوجۆردابوە کە بەشێک لایان وایە دژایەتی كۆمەڵگەی مەدەنی دەكات.