بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە" موقتەدا سەدر" ڕێبەری ڕەوتی سەدر ، دووپاتیکردەوە کە ڕۆژی نیشتمانی ڕاستەقینەی عێراق ئەوەیە کە وڵات لە گەندەڵی و گەندەڵکاران ڕزگاری بێت.
سەید "سەدر " لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتراستی کردۆتەوە رایگەیاندووە"ئەمڕۆ رۆژی نیشتمانی عێراقە بۆیە عێراق ، بە ئازادی و شانازی و سەربەخۆی و بەهێزیدا ژیاوە" سەید "سەدر " ئاماژە بەوەشدەکات کە ڕۆژی نیشتمانی ڕاستەقیەی عێراق ، ئەو ڕۆژەیە کە لە گەندەڵی و گەندەڵکاران ڕزگاری دەبێت ، و ڕۆژی چاکسازی ڕاستەقینە وابەستەیە بە کۆتایی ھێنان بە پشک پشکێنە و تاقی نەکردنەوەی گەندەڵکاران و دەستێوەرنەدانی دەرەکی و نەھێشتنی میلیشیا.
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە"بەڵکو وڵاتێکی بەختەوەرەمان دەوێت ، نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاوایی، کە ڕووناکییەکەی لە تەمەن و کەرامەتی خەڵکەوە بدرەوشێتەوە.
سەید "سەدر" لە کۆتایی تویتەکەیدا دەڵێت" نیشتمانم بۆ تۆ لە منەوە خۆشەویستییەکی بەردەوامە لەخۆشی و ناخۆشیدا.