بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"عەمار حەکیم" سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، لەگەڵ "جنین بلاسخارت " نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لەبارەی پێشهاتە سیاسیەکان لە عێراق و میکانیزمەکانی کۆتاییهێنان بەچەقبەستوی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو کۆبوویەوە .
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەید "عەمار حەکیم" دا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوە کراوە " سەید "عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،لەگەڵ "جنین بلاسخارت " نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەتەوە ،کە تێیدا هەردوولا بیروڕایان لەسەر پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی و میکانیزمەکانی کۆتاییهێنان بەچەقبوستوی سیاسی لەعێراق ئاڵوگۆڕ کرد.
لە میانی کۆبونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە "پێویستی داڕشتنی هاوکێشەیەک کردەوە کە توانای لەخۆگرتنی سەرجەم لایەنەکانی هەبێت و ھەروەھا دیالۆگ و پەیوەندی لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان بەردەوام بێت.
سەید "حەکیم "و "بلاسخارت" داوایان کرد "حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی پێکبهێنرێت کە توانای پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و دابینکردنی هەلی کار و گەڕاندنەوەی متمانەی هاوڵاتی بۆ سیستەمی سیاسی هەبێت.
ھەروەک ھەردوولا جەختیان لەسەر "رۆڵی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و گرنگی و بەهێزکردنی هاوکاری لە هەموو بوارەکاندا کردەوە
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات