کازمی و بارزانی جەخت لەسەر پێویستی دیالۆگ بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم مەلەفە هاوبەشەکان دەکەنەوە

سیاسی
  • 3-10-2022, 14:07
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە " مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختیان لە رێگای دیالۆگ بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم مەلەفە هاوبەشەکان کردەوە . 
     لەبەیاننامەیەکدا كە نوسینگەی سەرۆک وەزیران بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوە تیایدا ھاتوە "ئەمڕۆ لە هەولێر "مستەفا كازمی " سەرۆك وەزیران لەگەڵ "مەسرور بارزانی" سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
    ئاماژە بەوە دەکات کە "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە ژمارەیەک مەلەف لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمدا کراوە 
    بەیاننامەکردا  ئاماژە بەوەشکردوە ، "هەردوولا جەختیانكردۆتەوە لەسەر پێویستی دیالۆگ بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان لەبەردەم مەلەفە هاوبەشەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان. 
     لەدرێژەی بەیاننامەکدا ھاتوە "کۆبوونەوەکە کۆمەڵێک پرس کە کاریگەرییان لەسەر دۆخی هاوڵاتیانی هەرێم و ژیانی ڕۆژانەیان هەبووە گفتوگۆیان لەبارەوە کرا . 
    ھەروەک هەردوو لایەن هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە ئەولەویەت بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان بدرێت بە هەموو پێکهاتەکانیەوە  لەو  ماف و شایستە دەستوورییانەی کە پێویستن پەیان بدرێت ھەر لە خزمەتگوزارییەکان، و چاودێری تەندروستی و پەروەردە، و خزمەتگوزارییەکانی دیکە لە سەرتاسەری وڵاتدا، لەنێویشیدا هەرێمی کوردستانی عێراق.
     لەکۆتایی بەیاننامەکەداھاتوە  کە له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامبوون له‌ به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌ هاوبه‌شه‌كان و مامه‌ڵه‌كردنی جددی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دۆسیه‌كان و دابینكردنی هه‌موو مه‌رجێك بۆ گفتوگۆی بنیاتنه‌ر كه‌ ده‌بێته‌ هۆی چاره‌سه‌ری واقیعی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا.