بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"قاسم ئەعەرەجی" راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ژمارەی ئەو عێراقیانەی کە لە كەمپی ھۆل لە سوریادا دەژین ئاشکراکرد ، هاوكات باسی لە پلانی پێنج ساڵەی بۆ گەڕاندنەوەی عێراقیەکان کرد و بوونی رێككەوتنێكی نێودەوڵەتیشی بۆ هەڵوەشاندنەوەی كەمپەكە پشتڕاست كردەوە.
"ئه‌عه‌ره‌جی " له‌لێدوانێکدا بە ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی (INA) رایگه‌یاند"رێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر كه‌مپی ھۆل هه‌یه، ئەوەبجگه له پاڵپشتی وڵاتانی گه‌وره بۆ عێراق،به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه، کە زیاتر لە ٦٠ هەزار کەس لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا عێراقی و سوری و خەڵکی ٥٠ وڵاتی دیکە ھەن.
"ئەعرەجی " ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد "عێراق داواى له زۆرێك له وڵاتان كردووه هاووڵاتیانیان بەگەرێننەوە به‌پێى یاساكانیشیان هه‌ر وڵاتە و لێپرسینه‌وه‌یان لەگەڵدا بكات. جه‌ختیشى كرده‌وه"عێراق ئاماده‌یه هاووڵاتییه‌كانى بگوازێته‌وه و وەریانبگرێتەوە و بیانخاته نێو پرۆگرامى یه‌كگرتنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگاوه، به‌ڵام پێویستی بە پشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی ئەم ژمارە زۆرە لەخۆبگرێت.
ئەعەرەجی وتیشی"گەڕانەوەیان لە چوارچێوەی پلانێکدایە،کە 5 ساڵ دەخایەنێت،بەڵام دەمانەوێت خێراتری بکەین بۆ ئەوەی کۆتایی بە ئازارەکانیان بهێنین.
ئەعرەجی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: 25 هەزار عێراقی لە کەمپی ھۆلی سوریادا هەن کە 20 هەزاریان هەرزەکار و منداڵێکی تەمەن خوار 18 ساڵین.