بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"ئەحمەد سەحاف" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە،ڕایگەیاند " کە عێراق لە بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 3ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1932 چووە ناو کۆمەڵەی گەلانەوە.
"سەحەف" لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، رایگەیاندووە، "ئەنجومەنی گشتی کۆمەڵەی گەلان لە 3ی تشرینی یەکەمی 1932 رێککەوتن لەسەر ئەوەی عێراق وەک ئەندامێک لە کۆمەڵەی گەلان بە پشتبەستن بە داواکاریی بۆ پەیوەستبوون کە لەلایەن شانشینی عێراقەوە پێشکەشکرا لەو کاتەدا، بە واژۆی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق "نوری پاشا سەعید" لە 12ی تەمموزی 1932، عێراق بووە یەکەم وڵاتی عەرەبی کە لەو کاتەدا پەیوەندی بەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەوە کرد.
سەحاف ئاماژهی بهوهشكرد، "بەڵگەنامەكانی كۆبوونەوەی گشتی كۆمەڵی گەلان ئاماژە بەوە دەكەن كە قبوڵكردنی پەیوەستبوونی عێراق بەو كۆمەڵە دوای ئەوە هات كە عێراق بنەمای دەوڵەتی بەدەست هێنا، كە نوێنەرایەتی حكومەتێكی سەربەخۆ بکات و توانای بەڕێوەبردنی کاروباری دەوڵەتی بە شێوەیەکی ڕێک و پێک ھەبێت و ھەروەھا توانای پاراستنی یەکڕیزی و سەربەخۆیی و ئاسایشی خۆی ھەبێت.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا سەحاف ئەوەشتی وتوە "عێراق یەکەم وڵات بوو کە پەیوەندی بە کۆمەڵەی گەلانەوە کردوە بەپێی مادەی ٢٢ی ئەوکاتی کۆمەڵەی گەلان سەبارەت بە ئەرک و ماف دوای ئەوەی بوو بە وڵاتێکی سەربەخۆ ، دوای دەرچونی لە ژێر دەستەڵاتی بەریتانیا، ئەم دۆخەش پاش ھەرەسھێنانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، کە عێراق لە بەرە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٢، کاتژمێر ١١:٣٠ بناغەی دانا.