بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە " جومعە عناد"وەزیری بەرگری، چوار ڕێنمایی بۆ فەرماندەکانی سوپای عێراق دەرکرد.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی بەرگریدا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندوە "کە " جومعە عناد سەعدون" وەزیری بەرگری،سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی زەمینی كردووە، و لەلایەن فەرماندەی هێزە زەمینیەكان و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی باڵا لە وەزارەتی بەرگری پێشوازی لێ‌کرا.
بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە کە له‌گه‌ڵ گەیشتنی وەزیری بەرگری كۆنفرانسێكی فراوان بۆ سه‌ركرده‌كانی فیرقه‌كانی ناو سوپای عێراق بەرێوەچوو بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاته‌كان.
ھەروەھا له میانی كۆنفرانسه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك رێنمایی په‌یوه‌ست به ئاماده‌یی شه‌ڕ دران ، ھەروەک تیشك خرایە سه‌ر دسپلینی سه‌ربازی و ڕاهێنان و گرنگیدان بە وریایی و پەرەپێدانی پلانی مۆدێرن بۆ ئەوەی هیچ دەرفەتێک بە شانە تیرۆریستییەکان نەدرێت.