کازمی و بارزانی جەخت لەسەر گرنگی گرتنەبەری دیالۆگ دەکەنەوە بۆ دەرچوونی وڵات لە قەیرانی سیاسی

سیاسی
  • 3-10-2022, 12:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە" مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق  و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەختیان لە گرنگی دیالۆگ لە نێوان هەموو هێزە سیاسیەکان کردەوە بۆ دەرچوونی وڵات  لەو چەقبەستووییە سیاسیەی کە تێیدایە.
     نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق  لە بەیاننامەیەکدا كە وێنەیەكی بۆ  ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) ھاتوە لە میانی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ "مستەفا كازمی " سەرۆك وەزیران لەگەڵ "مەسعود بارزانی " سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان کۆبوویەوە .
     بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ ڕه‌وشی سیاسی وڵات كراوە ، و جەخت لە گرنگی په‌سه‌ندكردنی دیالۆگێكی نیشتیمانی له‌ نێوان هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌كاندا کراوەتەوە  بۆ ده‌رچوونی وڵات له‌و گرفته‌ سیاسیه‌ كاریگه‌رەی کە له‌سه‌ر دۆخه‌ گشتی ھەیە و رێگره‌ له‌ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هاووڵاتیان وناسەقامگیری وڵات.
    بەیاننامەکە ئاشکراشیکرد کە "کۆبوونەوەکە جەختیکردەوە لەسەر ڕۆڵی چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لە ئاسانکاری لە لێکتێگەیشتن،بو کەمکردنەوەی ئاستی گرژی و دوورکەوتنەوە لە هاندان، و گرنگی پشت بەستن بە گوتاری نیشتمانی بەرپرسیارانە بۆ عێراقێکی دیموکراسی فیدراڵی کە تێیدا وشەی دەستوور و یاسا لە سەرووی هەموو شتێکەوەبێت.
     بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، "لە كۆبوونەوەكەدا هەردوو لایەن تاوتوێی ئاڵنگاری دۆخی ئەمنییان كردووە، هەروەها گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان بەغدا و هەولێر، بۆ چارەسەركردنی ژمارەیەك مەلەف، كە لە پێش هەموویان شەڕی دژی تیرۆرە، و دووبارە نەبوونەوەی هێرشەكان بۆ سەر خاکی عێراق ، ھەروەک رێگری کردن لە بەکارھێنانی خاکی عێراق وەک هەڕەشە  لە وڵاتانی دراوسێ.