سەلاحەددین / INA
ئەمڕۆ دووشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا، دوو پلانی ئەمنی ڕاگەیاند" وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشوازیکردن لە سەردانکەرانی یادی شەهیدبوونی ئیمام "حەسەن عەسکەری".
لەو بارەیەوە لیوا رووکن "علی مثجل " فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەرا چەند رێوشوێنێکی گرتووەتەبەر بۆ پێشوازیکردن لە ملیۆنان سەردانکەر بۆ مەزارگەی هەردوو ئیمامی عەسکەری "سلاوی خوایان لەسەر بێت " و مەزارگەی " شێخ ئیبراهیمی کوری مالیک " کە بەبۆنەی یادی شەهیدبوونی ئیمام حەسەن عەسكەری رووی تێدەکەن .
ئەو بەرپرسە ئەمنیە راشیگەیاند" کە پلانە ئەمنیەکە خۆی لە دابینکردنی ئاسایش دەبینێتەوە لەتەواوی ڕەیڕەوی سەردانی کەران بەئاراستەی مەزارگەکە ، ھەروەھا چاودێری و بەردەوامیدان بە ئۆپراسیۆنەکان و پشکنین لە دەروازە و سنوری ناوچەکە بۆ رێگری لەھەر جولەیەکی نائاسایی.