دەستگیر کردنی شانەیەکی تیرۆریستی داعش کە بەنیازی ئەنجامدانی کردەی خۆکوژی بون لە کەرکوک

ئەمنی
  • 3-10-2022, 11:46
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی هەڵوەشاندنەوەی ھەوڵێکی شانەیەکی تیرۆریستی ڕاگەیاند کە بەنیازبوون  چەند کردیەکی خۆکوژی لە کەرکوک ئەنجام بدەن .
     لەبەیاننامەیەکی حەشدا،كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوەكراوە"کە یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری سەربازی بەشی هەواڵگری كەركوك توانیویەتی شکست بە شانەیەكی تیرۆریستی بھێنن كە بەنیازبوون کردیەکی خۆكوژی لە پارێزگای كەركوك ئەنجام بدەن.
     لە بەیاننامەکەدا روونیشکراوەتەوە" کە بە پشت بەستن بە زانیاری وردی هەواڵگری پێشوەختە و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر توانیویانە شانەیەکی تیرۆریستی لە بە پاشماوەکانی داعش دەستگیر بکەن.
     ھەروەک ئاماژە بەوەشدراوە کە شانه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ به‌نیازی ئه‌نجامدانی  چەند کردیەکی خۆكوژی بوون له‌ناو ناوه‌ندی پارێزگای كه‌ركوك.