بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە "بانکی رافیدەین" داوای لە هاوڵاتیان کرد کە قیستی مانگانەی قەرزەکانیان بەبێ درەنگ کەوتن بدەنەوە ، ھاوکات لەئەگەری دواکەوتن جەخت لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان دەکاتەوە .
لە بەیاننامەیەکی بانكەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە ئاماژەی بەوەکردوە کە "بەشێك لە هاووڵاتیان نەیانتوانیوە پارەی قستی مانگانە بدەنەوە بۆ ئەو قیستانەی كە مانگانە بۆیان دیاریکراوە ، بەتایبەتی قەرزی خانووبەرە.
بانکەکە جەختیشیكردۆتەوە "کە بۆ بەدەستهێنانەوەی پارەی دەوڵەت ڕێكاری یاسایی لەم بوارەدا بەپێی یاسا دەگرینە بەر، ئەوە جگە لە غەرامەی دواكەوتن بەسەر کەسەکە.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە كە " درەنگ گەرانەوە یان نەدانەوەی پارە زیان بە هاووڵاتیان دەگەیەنێت، و قەرزیان لەسەر كەڵەكە دەبێت، هەروەها رووبەرووی دەرئەنجامی رێکاری یاسایی توند دەبێتەوە . بانكەكە داواشی لە هاوڵاتیان كرد"بەپەلەبکەن لە پارەدانەوەکە ، بەمەبەستی پاراستنی پارەی گشتی ، و تاوەکو دەرفەتیش بدرێت بە كەسانی تر سوودمەند بن لەو خزمەتگوزارییانەی كە بانكەكە پێشكەشی دەكات لە داهاتی قیست و پارە دواكەوتووەكان.