نوسینگه‌ی كازمی راگه‌یندراوێك سه‌باره‌ت به‌هه‌ندێ بڵاوكراوه‌ی ناراست بڵاوده‌كاته‌وه‌

سیاسی
  • 3-10-2022, 11:27
  • +A -A

    به‌غداـINA

    نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ راگه‌یندراوێك بڵاوكرده‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌بڵاوكراوه‌كانی ناراست كه‌مه‌به‌ستیان توره‌كردنی حكومه‌ت و شێواندنی رای گشتییه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شی كرد كه‌رێكاره‌كانی خه‌رجكردنی یاسایی پشتگیری فریاكه‌وتن به‌پێی رێنمایه‌ یاساییه‌كان و به‌زوڵاڵی ئه‌نجامده‌ده‌رێن. 

     نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یندراوه‌كه‌دا كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" په‌رله‌مانتارێك له‌په‌یچی خۆی له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاێه‌تییه‌كان زانیاری ناراست و شێواندنی رای گشتی بڵاویكردۆته‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌رگاكانی خه‌رجكردنی پاره‌ی تایبه‌ت بۆ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌یاسایی پشتگیری فریاكه‌وتن بۆ ئاسایشی خۆراك و گه‌شه‌كردن ( یاسای ژماره‌ 2 ی ساڵی 2022)، ئه‌م كاره‌ پێویسته‌ هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر بكرێت و راستییه‌كه‌ی دیار بكرێت چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ ورژاندووه‌ له‌سنووری ئه‌رك و پێگیریه‌ یاساكانی خۆی تێپه‌ریوه‌. 

    هه‌روه‌ها وتی" ئه‌و گۆژمه‌ی كه‌له‌یاسایی پشتگیری فریاكه‌وتندا هاتووه‌ وپه‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر داوه‌، گفتوگۆ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه‌ له‌سه‌ر كراوه‌ وچاودێریكراوه‌، پێویسته‌ ئه‌م په‌رله‌مانتاره‌ له‌و كاته‌ به‌پێی یاسا له‌سه‌ر ئه‌م گۆژمه‌ی پاره‌یه‌، ‌را و نه‌رازیبوونی خۆی له‌سه‌ری تۆمار بكردایه‌ ، ئاماژه‌ به‌وه‌شی كرد كه‌ به‌رپرسیاریه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی یاسایی دابه‌شكردنی ئه‌م گۆژمه‌ پاره‌یه‌ به‌سه‌ر لایه‌نی شایسته‌ وبه‌پێی رێكاره‌ یاساییه‌كان و هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش بووه‌. 

     راگه‌یندراوه‌كه‌ ده‌ڵێت" یاسایی پشتگیری فریاكه‌وتن" گۆژمه‌ی 400 ملیار دینار ته‌رخانی كردووه‌ بۆ ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازیه‌كان، وله‌م گۆژمه‌یه‌ش به‌شێك بۆ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران – فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان ته‌رخانكراوه‌ كه‌ته‌نها نیوه‌كه‌شی كه‌ده‌كاته‌ 35 ملیار دیناری عێراقی بۆ ئه‌م حكومه‌ته‌ بۆ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ته‌ به‌نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران – فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌رێگای چه‌ند بواری دیاره‌وه‌ نه‌وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باس ده‌كات بۆ موبلیاتی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌. 

    روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م گۆژمه‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌ر وه‌كو له‌یاسای پشتگیری فریاكه‌وتن هاتووه‌ هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و پرسه‌ گرنگه‌ كه‌حكومه‌ت چاودێری ده‌كات له‌خۆی ده‌گرێت، له‌وانه قه‌ربووكردنه‌وه‌ی برینداره‌كان و پشتگیر ئه‌منی و دابینكردنی پێداویستیه‌كان و خه‌رجیه‌كانی فیرقه‌ی تایبه‌ته‌ كه‌ئه‌ركی پاراستنی فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت وناوچه‌ی خه‌زرا و وشوێنی ترله‌ئه‌ستۆیه‌، هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه‌ رێكاره‌كانی خه‌رجكردنیشی به‌پێی رێنمایه‌ یاساییه‌كانه‌ وبه‌زوڵاله‌یه‌كی زۆر ئاشكرایه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی ده‌رگای خه‌رجكردن بۆیان دیار ده‌كرێت. 

     نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌شی وت" تائه‌م ساته‌ ئه‌و گۆژمه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌‌ باسكراوه‌ خه‌رج نه‌كراوه‌ چاوه‌رێ ته‌وابوونی رێكاره‌ ره‌سمییه‌كانی تایبه‌ت به‌وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بدرێت. 

     هه‌روه‌ها ئیشاره‌ت به‌وه‌شی دا كه‌ له‌كاتێك جه‌خت له‌سه‌ر رێزگرتنی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی و نوێنه‌ران ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ڵام داخبارین به‌گه‌رانه‌وه‌ی رۆڵی ته‌شریعی به‌پێی یاسا له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌په‌رله‌مانتارانه‌وه‌، كه‌هه‌وڵیان داوه‌  تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ بكه‌نه‌ گۆره‌پانی هه‌راجی سیاسی و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ سه‌خته‌ و ناراسته‌كان، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی عه‌تفێكی ناشه‌رعی وئه‌مه‌ش شایسته‌ ئه‌و ئه‌ركه‌یان نییه‌ كه‌خۆیان له‌پێناو هه‌ڵیبژاردووه‌، وتی" رێكاری یاسایی له‌دژی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وه‌رده‌گرین.