بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق "یونامی" ڕایگەیاند: بڕیارە سبەی سێ شەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دانیشتنێک لەبارەی دۆخی عێراق ئەنجامبدات.
نوێنەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە"ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سبەی سێشەممە، دانیشتنێک لەبارەی دۆخی عێراق ئەنجام دەدات.
بەیاننانەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"چاوه‌ڕوان ده‌كرێت "جینین بلاسخارت" نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق،دوایین گۆرانکاری و پێشهاته‌كانی عێراق بخاته‌ڕوو، هه‌روەھا رۆڵ و ھاوکارییەکانی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لە عێراق.
ھەروەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە بڕیاڕە ، دانیشتنەکە ڕاستەوخۆ لە ماڵپەڕی: https://media.un.org/en/webtu پەخش بکرێت و وەرگێڕان بۆ زمانی عەرەبی لە ماوەی پەخشەکەدا بەردەست بێت.
https://media.un.org/en/webtu