بەغداد/ INA
بەپێی ئامارێکی نوێی کە ئەمڕۆ دووشەممە، نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەفغانستان بڵاویکردووەتەوە، ژمارەی قوربانیانی ئەو تەقینەوە خۆکوژییەی کە ناوەندێکی فێرکردنی لە "کابول" کردە ئامانج، لانیکەم گەیشتووەتە ٤٣ کەس.
لە بەیاننامەیەکی نوێنەرایەتی رێکخراوەکە ، کە لە تویتەر ئاماژەی پێداوە لەو کردە خۆکوژیەدا "٤٣ کوژراو و ٨٣ بریندار" هەیە کە زۆرینەی قوربانییەکان کچ و ژنانی گەنجن، ھاوکات بەیاننامەکە پێشبینی ئەگەری زۆری بەرزبونەوەی ژمارەی گیان لەدەستدانەکان دەکات.