بەغداد/ INA
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە"مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم گەیشتە شاری هەولێر.
لەبەیاننامەیەکدا کە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران بڵاوی کردۆتەوە و گەیشتۆتە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) تیایدا ھاتوە ئامانجی سەردانەکەی "مستەفا كازمی " سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ، بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێم و بەشداریکردنە لە مەراسیمی پێنجەم ساڵیادی کۆچی دوایی "سەرۆک جەلال تاڵەبانی"
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە بڕیارە لەو مەراسیمە " موستەفا کازمی" وتارێک پێشکەش بکات و باس لە پێشهات و رووداوەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق بکات.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە ، کە " سەرۆک وەزیرانی عێراق لە فڕۆكەخانەی هەولێر لەلایەن " مەسرور بارزانی" سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لێكراوە.
بەیاننامەکە ئاشکراشیکردوە کە "كازمی " لەگەڵ ھەریەک لە "مەسعود بارزانی " سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و " نێچیرڤان بارزانی" سەرۆكی هەرێمی کوردستان و "مەسرور بارزانی " سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی نێوان بەغدا و ھەولێر و گرنگی بەهێزکردنی لێکتێگەیشتنەکان لەسەر بنەمای دیالۆگی بنیاتنەر دەکات.