به‌غداـINA
به‌بۆنه‌ی رۆژی نیشتیمانی عێراق، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران پیرۆزبایی نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی گه‌لی عێراقی كرد.
كازمی له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه ده‌ڵێت" گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نیشتیمانی كه‌ده‌كاته رۆژی 3ی ته‌شرینی یه‌كه‌م، رێكه‌وتنی نیشتیمانی له‌سه‌ر ئه‌م رۆژه نیشانه‌ی هاوبه‌شه قۆڵه‌كانی عێراقییه‌كانه هه‌روه‌ها به‌رجه‌سته‌كردنی به‌ها نیشتیمانییه‌كانه له وڵاته‌كه‌مان كهڕگ وریشهیهكی سه‌ره‌كی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تییه.
هه‌روه‌ها وتی" له‌پێناو دیموكراسیه‌ت و به‌رجه‌سته‌كردنی ئازادی له‌وڵاته‌كه‌مان وسه‌ربه‌خۆیی، یادی خه‌باتی نیشتیمانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه، بۆیه به‌هێزكردنی ناسنامه‌ی نیشتیمانیمان ده‌بێته ئه‌ركێكی نیشتیمانی و ئه‌خلاقی بۆ مان له‌پێناو عێراق و نه‌وه‌كانی له‌ئاینده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاستی به‌رپرسیاری دابین له‌پاراستنی مێژووی دێرین و پر له‌سه‌روه‌ری.