بەرگری شارستانی: هەڵەی دیزاین لە پشت ڕووخانی بینای تاقیگەکەی لە بەغدا یە

ناوخۆ
  • 2-10-2022, 21:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی وادەی كۆتایی هێنان بە ئۆپەراسیۆنەكانی رزگاركردن لە باڵەخانەی تاقیگەی رووخاو لە بەغدا دیاریكرد، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە نزیكەی 3 كەس لە ژێر بیناكەدا ماونەتەوە.
    یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی عەمید حەسەن ئیبراهیم،لە بەیاننامەیەكدا بۆ عێراقیە نیوز كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و بەدوایدا هاتووە : تیمەكانمان دوێنێ دەستیپێكرد، ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی سووك و قورس، وەك چۆن بەڕێوەیان برد بۆ ڕزگاركردنی 13 كەس و فریاگوزاری سەرەتایی پێشكەشیان كرد و ئاماژەی بەوەدا : كە ئۆپەراسیۆنەكانی ڕزگاركردن بەردەوام بوو و ئەمڕۆ توانی تەرمی پاسەوانی بیناكە هەڵبداتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : بەپێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستدان، باقی قوربانییەكان لە ژێر بینایەكەدان لە كەسێكەوە تا 3 كەس دەبێت، ئاماژەی بەوەشكردووە : ئۆپەراسیۆنەكانی بەرزكردنەوەی بلۆكە كۆنكرێتییەكان بەردەوامن تاوەكو دەتوانین هەموو زەوییە كەڵەكەبووەكان بەرز بكەینەوە.
    جەختیشی لەوە كردەوە : كە تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی لابردنی وێرانەكانی بیناكە، سبەینێش دەگەینە كۆتاییەكەی، ئاماژەی بەوەشكردووە : لیژنەیەك بە فەرمانی سەرۆكی حكومەت پێكهێنراوە و بەدواداچوون بۆ ئەو باڵەخانەیە و وەزیری ناوخۆ بەدواداچوون بۆ هۆكارەكانی داڕمانی بیناكە دەكات.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : زانیارییە سەرەتاییەكانی بەرگری شارستانی ئاماژە بەوە دەكەن كە هۆكاری داڕمانەكە هەڵەیەكی دیزاین بووە، بەو پێیەی لە بنەڕەتدا بیناكە لە چوار نهۆم پێكهاتبوو، بەڵام باڵەخانەیەكی نوێی بۆ زیادكرا كە بووە هۆی داڕمانی.