بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار پشتڕاستیكردەوە كە رۆژی نیشتمانی عێراق كە دەكەوێتە رۆژی دووشەممە دەرفەتێكە بۆ برایەتی و لێبوردەیی.
وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : وەزارەتەكەمان خۆشحاڵە بە بۆنەی رۆژی نیشتمانی كۆماری عێراق ، دڵسۆزانەترین پیرۆزبایی و باشترین خێر و بەرەكەت ئاراستەی گەلی عێراق دەكات بە هەموو پێكهاتە و نەتەوەكانییەوە لە عێراق، ئاماژە بەوە دەكات : كە ئەم یادە دەرفەتێكی گونجاوە بۆ بانگەوازی برایەتی، لێبوردەیی، خۆشەویستی و باڵادەستی بەرژەوەندی نیشتمانی، بنیاتنانی میللەت لەسەر بناغە دروستەكان، و دەستبەرداربوون لە جیاوازییەكان.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری پێشتر لە زۆر بۆنەدا روونیكردۆتەوە گرنگی هەڵبژاردنی رۆژێكی نیشتمانی كە عێراقییەكان كۆبكاتەوە، هەروەها وەزارەتەكە سیمیناری ئەنجامداوە بانگهێشتی ئەكادیمیست و توێژەران و رۆشنبیران لە ئاڕاستە جیاجیاكانەوە بكات و دوای ئەوە گفتوگۆی درێژخایەن، رێككەوتن لەسەر هەڵبژاردنی سێیەم ڕۆژی مانگی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێك.ڕۆژێكی نیشتمانی، چونكە ئەو ڕۆژەیە كە عێراق چووە ناو كۆمكاری نەتەوە یەكگرتووەكانەوە كە بە واتای دانپێدانان بە عێراق وەك دەوڵەتێكی سەروەری دێت و ئاماژەی بەوەشكردووە : وەزیری رۆشنبیری ئەم رۆژەی بە ساتەوەختێكی مێژوویی گرنگ وەسف كرد، هەروەها بانگی پەرلەمان كرد بۆ دەنگدان لەسەری دوای ئەوەی بۆ یەكەمجار خوێندرایەوە.