غزی: كازمی ئاڕاستەی پێدانی باجی دارایی بە كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی شۆڕشی عاشورا كرد

سیاسی
  • 2-10-2022, 19:34
  • +A -A

    بەغدا - INA- ویسام مەلا
    ئەمڕۆ یەكشەممە حەمید ئەلغزی سكرتێری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران پشتڕاستی كردەوە كە ئەو لیژنانەی لە لایەن ئەمیندارێتی گشتیەوە پێكهێنراون دەست دەكەن بە سەردانی بریندارانی شۆڕشی عاشورا بۆ پێدانی باجی داراییان و گواستنەوەی حاڵەتە مەترسیدارەكان لێیان بۆ چارەسەركردن لە دەرەوەی وڵات.
    غزی لە راگەیاندراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەدا : كە بڕە پارە بۆ كەسوكاری شەهیدانی شۆڕشی عاشورا خەرجكراوە، هەروەها بۆ زیاتر لە 130 بریندار، ژمارەیەكی دیكەش هەن و ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیدا بە گواستنەوەی دوو ملیار دینار بۆ خەرجكردنی بۆ كەسوكاری بریندارانی شۆڕشی عاشورا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لەژێر رێنمایی سەرۆكی حكومەت لیژنە پێكهێنراوەكان دەست دەكەن بە سەردانیكردنی برینداران و خەرجكردنی باجی داراییان، هەروەها گواستنەوەی ئەو كەسانەی كە پێویستیان بە گواستنەوەیان هەیە بۆ دەرەوەی عێراق، بە رێككەوتن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، بەهۆی بوونی حاڵەتە مەترسیدارەكان و رێككەوتن لەسەر تەواوكردنی رێكارەكان و گواستنەوەیان كرا.
    پێشتر ئەنجوومەنی وەزیران دەنگیدا بۆ دابینكردنی دارایی وەزارەتی دارایی، بەبڕی دوو ملیار دینار، بۆ دیوانی سەرۆكی حكومەت بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی كەسوكاری شەهیدان و بریندارانی خۆپیشاندانەكانی ناوچەی سەوز، 29ی ئاب 2022، لە كۆی خەرجییەكانی دەوڵەت.