بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە وەرگرتنی ئەو خوێندكارانەی دەرچووی خوێندنگە بەتواناكان لە كۆلێژە پزیشكییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: لە دەقی بڕیارەكەدا هاتووە كە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نەبیل كازم عەبدولساحب، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر قبوڵكردنی ئەو چل و دوو خوێندكارانەی دەرچووی قوتابخانە بەهرەمەندەكانن لە كۆلێژە پزیشكییەكانی زانكۆكانی بەغدا، ئەلمستەنسریە، بەسڕە، موسڵ و كوفە، جابر بن حەیان، ئەلعێراقیە، ئەلنەهرەین، میسان، ئەلئەنبار و نەینەوا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئاڕاستەی وەزیری پەروەردەی كرد كە كەشوهەوای گونجاو دابین بكات كە لەگەڵ بڕوانامە و چاودێریكردنی ئەو خوێندكارانەدا بگونجێت و وزەكانیان بەكاربهێنێت، هەروەها مەنهەج و بەرنامە و چالاكیی پەروەردەیی دابڕێژێت كە پێداویستییە زانستییەكانیان دابین بكات.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: بۆ بینینی ناوی خوێندكارانی بەتوانا كە لە كۆلێژە پزیشكییەكان وەرگیراون: