بەندەرەكان: بە پێشێلكردنی مەرج و كۆنترۆڵەكانی هاوردەكردن دەست بەسەر 4 كۆنتێنەردا گیراوە

ناوخۆ
  • 2-10-2022, 17:32
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستبەسەرداگرتنی چوار كۆنتێنەری بە پێشێلكردنی مەرج و كۆنترۆڵی هاوردەكردن لە بەندەری ئوم قەسری باكوور و ناوەڕاستی ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە کۆپیەکی بۆئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردووە و رایگەیاند : بە هەوڵ و بەدواداچوونی وردی سەرجەم كاڵاكان لە بەندەرەكانی باكور و ناوەڕاستی ئوم قەسر، هەروەها لە رێگەی سەرچاوەی تایبەت بە خۆمان و هەماهەنگی كار و هاوكاری لەگەڵ سەنتەری گومرگی، توانی دەست بەسەر (4) كۆنتێنەردا بگرێت كە كەرەستەی جۆراوجۆری تێدایە (ئامێری پزیشكی، پارچەی یەدەگی ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو، جل و بەرگی بەكارهاتوو) هەموو كەرەستەكان پێشێلكردنی مەرج و كۆنترۆڵەكانی هاوردەكردنن، بەو پێیەی ماوەی یاسایی تێدەپەڕن ڕێگەیان بە مانەوەیان لە بەندەرەكە داوە بەبێ ئەوەی ڕاوێژ بە لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەن.
    ئاماژەی بەوەشكردووە : لیژنەیەك لە لایەنەكانی كار پێكهێنرا، ڕاپۆرتێكی بنەڕەتی دەستبەسەرداگرتنیان ڕێكخست، و كەرەستەكان ڕەوانەی بنكەی پۆلیسی كوماروك ئوم قەسر كرا.