هەولێرـ INA
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2022/10/2 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كريستيان كامبۆن سه‌رۆكى كۆمسيۆنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نى پيران (سێنات)ى فه‌ره‌نسا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند:له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان خرانه به‌ر باس و ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، دۆخى سياسى و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م عێراق، بيروڕايان ئالوگۆڕ كرد.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى سياسى، سه‌ربازى و مرۆييى فه‌ره‌نسا دووپات كرده‌وه و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى سه‌رۆك ئيمانوێل ماكرۆن و هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى كرد.
به‌ڕێزيان هيواى خواست دۆستانى عێراق هاريكاريى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌قامگيریی سياسى له عێراق نايه‌ته ئاراوه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولاى به كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
لاى خۆيه‌وه كامبۆن، وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى به‌رده‌واميى پشتگيريى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان و گه‌ياندنى سڵاوى سه‌رۆك ماكرۆن و سه‌رۆكى سێناتى فه‌ره‌نسا به سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له گرنگيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابوورى و وه‌به‌رهێناندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى فه‌ره‌نساى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى نيشان دا.