دەستەی فڕۆكەوانی: ئەو كۆمپانیایە ئەمنیەی گرێبەستی پاراستنی فڕۆكەخانەی بەغدای بەدەستهێناوە لە وەزارەتی ناوخۆ تۆماركراوە

ناوخۆ
  • 2-10-2022, 16:45
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی فڕۆكەوانی مەدەنی پشتڕاستی كردەوە كە ئەو كۆمپانیایە ئەمنیەی گرێبەستی پاراستنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای بەدەستهێناوە لە وەزارەتی ناوخۆ تۆماركراوە.
    ئەو دەستەیە لە راگەیەندراوێك كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : كۆمپانیای ئاسایشی (بیزنیس ئینتل) كە گرێبەستی پاراستنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدای بەدەستهێناوە لە وەزارەتی ناوخۆ تۆماركراوە، بەپێی نووسراوی ژمارە 36070 لە بەرواری 9/13/2022 و بەو پێیەش ڕێكارەكانی گرێبەستكردن لەگەڵیدا تەواو بوون.
    داواشی لە دەستەكە كردووە : ئاگادار بێت لە جێبەجێكردنی رێنماییەكانی یاسای گرێبەستكردن لەگەڵ كۆمپانیاكان لە سەرجەم گرێبەستەكانیدا و ناتوانێت ئەو جۆرە بابەتانە بە كەم بزانێت، بەتایبەتی لە گرێبەستێكی پەیوەست بە پاراستنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.