بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەرهەم ساڵح سەرۆكی كۆمار پەیامێكی نووسراوی لە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا پێگەیشت.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لەڕاگەیندراوێك كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ناردووە (INA) ئاماژەی بەوەكردووە : ئەمڕۆ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا سەرۆك بەرهەم ساڵح پێشوازی لە باڵیۆزی فەرەنسا ئیریك شیڤالیێر كرد، كە سڵاوی ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەرەنسا گەیاند بۆ سەرۆك كۆمار لەگەڵ پەیامێكی نووسراوی پەیوەست بە پەیوەندییە تۆكمە دووقۆڵییەكان كە هەردوو وڵات یەكدەگرن و بەهێزیان دەكەن لە بوارە جیاوازەكاندا بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی هاوبەش و سەروەری گەرەنتی بكات، جگە لە پشتیوانی فەرەنسا بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق، ئاماژەی بەوەدا كە سەرۆك كۆمار بەرهەم ساڵح سڵاو و پێزانین و رێزی خۆی بە باڵیۆزی فەرەنسا بۆ سەرۆك ماكرۆن نارد.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە میانی كۆبوونەوەكەدا باسیان لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و رێگاكانی بەرزكردنەوەیان لە بوارە جیاجیاكاندا كردووە، جەختیان لە هاوكاری لە ئاستەنگە جیاوازە جیهانییەكاندا كردووەتەوە، بە تایبەت بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ئاماژە بە :هاوكاری سیاسی، ئابووری، بازرگانی، كولتووری و ژینگەیی و ژینگەیی و پاراستن.