كەركوك: پلانێك بۆ نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكان

ناوخۆ
  • 2-10-2022, 15:20
  • +A -A

    كەركوك - INA- ئامنە ئەلسەلامی
    ئەمڕۆ یەكشەممە پارێزگای كەركوك دووپاتیكردەوە كە خەریكی ئامادەكردنی پلانێكن بۆ نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكانی قەڵای مێژوویی كەركوك، لە هەمان كاتدا ئاماژە بەوە دەكات كە چاوەڕێی بڵاوكردنەوەی بڕگەكانی ئاسایشی خۆراك دەكات بۆ تەواوكردنی نۆژەنكردنەوەی گەڕەكە كۆنەكان.
    راكان سەعید جبووری پارێزگاری كەركوك لەڕاگەیندراوێك كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق ناردووە (INA)ی راگەیاند : پارێزگارییەكە لە چوارچێوەی بودجەی 2019 و 2021 دەستیپێكردووە بۆ نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكان، ئاماژەی بەوەشكردووە: چاوەڕوانی بڵاوكردنەوەی مۆڵەتەكەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بڕگەكانی ئاسایشی خۆراك بە مەبەستی تەواوكردنی نۆژەنكردنەوەی گەڕەكە دێرینەكان بە ڕەهەندێكی مێژوویی و میراتی لە پارێزگاكە، وەك گەڕەكەكانی قۆریە، ساركە، ئیسكان، ئازادی.
    جبووری ڕوونی كردەوە : كە ئەم گەڕەكە و ناوچەكانی دەوروبەری قەڵای كەركوك بریتی بوون لە پڕۆژەی فراوانكردن و گەشەپێدان بە كردنەوەی ئەو ڕێگایانە، ڕژاندنی كارەكان، نزیكبوونەوە، دوورگەكانی ناوەڕاست، و زیندووكردنەوەی شوێنە سەوزەكان".
    ئاماژەی بەوەشكرد : بەشێك لەو پڕۆژانە تەواو بوون، كاریش لە ئارادایە بۆ تەواوكردنی بەشەكەی تریان، جەختیشی كردەوە : كە پلانێك بۆ نۆژەنكردنەوەی شوێنەوارەكان لە قەڵای مێژوویی كەركوك بەردەوامە لە چوارچێوەی كۆنتڕۆڵ و رێنماییەكانی لە شوێنی خۆیدا لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و دەستەی شوێنەوارەكان.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : پارێزگاری كەركوك بە پەرۆشە بۆ پاراستنی وریایی و مێژووی خۆی، كە ڕەنگدانەوەی پێكەوەژیان و هاوئاهەنگی و هەماهەنگی و وابەستەیی یەكتری پێكهاتەكانیە لە ڕێگەی مێژوو و سەردەمەكانەوە، ئاماژەی بەوەشكرد : ئێستا پارێزگاكە لە باشترین قۆناغی خۆیدایە لەڕێگەی سەقامگیری ئەمنی و كۆمەڵگەوە و پێكەوەژیان لە نێوان هەموو پێكهاتەكاندا.