دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی باشووری سامەڕا

ئەمنی
  • 2-10-2022, 14:42
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە باشووری سامەڕا ڕاگەیاند.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە و ئاماژەی بەوەكردووە: هێزێكی هاوبەشی لیوای 41 و 43 لە ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدینی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكان ئۆپەراسیۆنی پشكنین و ئەمنی لە ناوچەكانی باشووری شاری سامەڕا دەستپێكردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئۆپەراسیۆنەكە بریتی بوو لە پشكنینی ناوچەكانی تەل ئەلزەهەب و ناوچەی ئەلسجلە و دەوروبەری و ئەلجەزیرات و دارستانەكان كە دەكەونە ناو كەرتی بەرپرسیارێتی باشووری سامەڕا و پاراستنیان لە دزەكردنی توخمەكانی داعش و بەئامانجكردنی ئاسایش لە هاوڵاتیان.